کەمێک دابەزیوە

نرخی نەوت بە 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

964+

توانا نەقی

هەرچەندە نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاویناوە، بەڵام نرخەکەى هێشتا بە دڵى عێراق و وڵاتانى هەناردکارى نەوت نییە، چونکە 61 دۆلارى تێنەپەڕاندووە و بۆ ئەمڕۆش لە چاو دوینێ ئێوارەدە بە سەنت نرخەکەی کەمێکی دیکە دابەزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23.12.2025، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 98 سەنت مامەلەی پێوەدەکرێت و بەڕێژەى 0.09% دابەزیوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسـیش بە 57 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.10٪ دابەزیوە.

بارودۆخی سیاسی و ئاسایش لە جیهاندا وایكردووە کە داواكاری لەسەر نەوت كەمتر ببێتەوە، ئەمەش وای كرد کە هەفتەی رابردوو نرخی نەوت دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام چەند رۆژێکە دیسان رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە.