لە كۆیە گۆشت گران بووە
+964
شلێر سەعید – كۆیە
نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی كۆیە بەراورد بە دوو مانگی رابردوو زیادیكردووە، ئێستا كیلۆی بە 15 هەزار دینارە و پێشتر بە 13 بوو.
كەیوان رەمەزان دوکانی گۆشتفرۆشیی هەیە لە شەقامی ئازادی لە كۆیە، بە تۆڕی 964ی وت، “لە کۆیە پێشتر
گۆشتی نەرمە 13هەزار بوو، بە ئێسكەوە بە 11-12هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا نەرمە بە 15 هەزارە و بە ئێسكەوە بە 13 هەزارە”.
رێمان نادر، گۆشتفرۆشە لە ناو بازاڕی كۆیە، ئەویش بە تۆڕی 964ی وت، داوا لە حكومەت دەكەن رێوشوێنێك بۆ نرخی گۆشت بگرێتەبەر.
لوقمان حەمەد، هاوڵاتیەكی دانیشتووی شاری كۆیەیە و دەڵێت، “گۆشت زۆر گران بووە و توانای كڕینیمان نییە”.
لەو چەند ساڵەی رابردوودا، نرخی گۆشتی سوور بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئێستا لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان 13 هەزار دینارە بۆ 19 هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد