لە کۆتایى ئەم مانگەدا
پێگاسۆس دەگەڕێتەوە سلێمانى
+964
وریا فەتاح
کۆمپانیای فڕۆکەوانی “پێگاسۆس” (Pegasus Airlines) گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکات و هەفتانە 3 گەشت لە نێوان سلێمانی و ئەستەنبوڵ ئەنجام دەدات.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، کە خشتەی گەشتەکانی کۆمپانیاکەیان پێگەیشتووە، بڕیارە لە رێکەوتی 27.12.2025 گەشتەکان بە فەرمی دەستپێبکەن.
گەشتەکان لەسەر هێڵی (ئەستەنبوڵ-سلێمانی-ئەستەنبوڵ) دەبن و بەپێی پلانەکە، لەمەودوا هەفتانە 3 گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەردوو شارەکەدا لەلایەن هێڵی ئاسمانی پێگاسۆسەوە ئەنجام دەدرێن، ئەمەش دەبێتە ئاسانکارییەکی باش بۆ گەشتیاران و بازرگانان.