دیمەنی باران بارین _ وێنە. 964
کەشوهەوا
سبەینێ بارانە؛ سەرماى زیاتر لەڕێیە
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، سبەینێ لە عێراق و دواتریش لە شەودا لە کەرکوک و سلێمانى، نمەباران دەستپێدەکات، پلەکانى گەرماش زیاتر دادەبەزن.
وەک ئەوەى کەشناسى پێشبینى کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش 1 تا 3 پلەى سیلیزى، دادەبەزن.
بۆ سبەینێ سێشەممە، کەشەکە گۆڕانکارى بەسەردا دێت، کەشناسى پێشبینى کردووە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، دواتر لەکاتەکانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچەکانی باشووری عێراق پاشان بۆ کاتەکانی درەنگ کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک.
روونیشکراوەتەوە، بارانەکە هەر ئەوەندە دەبێت و لە رۆژى چوارشەممە، کاریگەرییەکەى لاواز دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ سێشەممە:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ :14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی