ناو نووسین مەرجی سەرەکییە
لە رانیە کات و شوێن بۆ دابەشکردنی بەشە نەوتی سپی راگەیەندرا
964+
فەرهاد حەسەن
قایمقامیەتی قەزای رانیە بڕیاریدا کات و شوێنی نوێی بۆ ئەو ماڵانە دیاری کرد کە تا ئێستا سوودمەندی وەرگرتنی نەوتی سپی نەبوونە.
بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەت، رۆژی سێشەممە 23.12.2025، تیمی دابەشکردنی سووتەمەنی لە دوو شوێنی جیاواز ئامادە دەبن، کە بریتین لە بەردەم پارکی دەروازە و بەردەم پزیشکی دادوەری رانیە.
پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لەمساڵدا بە هەمان نرخی دیاریکراوی حکومەت بەردەوام دەبێت، کە بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوت دابین دەکرێت لە بەرامبەر بڕی 104 هەزار دینار، کە تێچووی گواستنەوە و مامەڵە کارگێڕییەکانیشی لەسەرە.
قایمقامییەت دەڵێت، بۆ وەرگرتنی نەوت ناونووسین مەرجی سەرەکییە، بۆیە داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە تاوەکو ئێستا سەردانی “بەشی خۆراکی رانیە”یان لە بینای قایمقامیەت نەکردووە، بە زووترین کات بچن بۆ ناونووسین، چونکە بەبێ تۆمارکردنی ناو، ناتوانن لە بنکەکانی دابەشکردن سوودمەند بن.