پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت

بکوژی پێشمەرگەکەی پیرەمەگروون خۆی رادەست کرد

964+

شۆڕش قادری

ئەو تۆمەتبارەی شەوی رابردوو لە ناحیەی پیرەمەگروون سەربە پارێزگای سلێمانی، پێشمەرگەیەکی کوشت، خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “شەوی رابردوو 20.12.2025 لە خڕەی زێوێ سەربە ناحیەی پیرەمەگروون دوو کەس دەبێتە کێشەیان کە پیشەی هەردوکیان پێشمەرگەیە، لەئەنجامدا یەکێکیان بەناوی تۆمەتبار (ب، م، أ) بەچەکی جۆری دەمانچە فیشەکێک دەنێت بەوی تریانەوە بەناوی (ع، ح، أ) تەمەن (44) ساڵ و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات”.

دوای گەیشتنی تیمی بەڵگەکانی تاوان و مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگروون بۆ شوێنی رووداوەکە، دەستکراوە بەکاری لێکۆڵینەوە و پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە، دواتر دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریداوە بەدەستگیرکردنی بکوژەکە بەپێی مادەی (405) لەیاسای سزادانی عێراقی.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکە تۆمەتبار خۆی رادەستی شوێنی کارەکەی کردووە و دواتر رادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوە.

لەئێستادا بکوژەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی هەمان ماددەی یاسایی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

تەرمى ئەفسەرێکى باڵاى پێشمەرگە دۆزرایەوە

تەرمى ئەفسەرێکى باڵاى پێشمەرگە دۆزرایەوە

ھەردوو تۆمەتباری کوشتنی رێپێدراوەکەى پۆلیسى سلێمانی د...

ھەردوو تۆمەتباری کوشتنی رێپێدراوەکەى پۆلیسى سلێمانی دەستگیرکران