سزاشی لەسەرە

تورکیا: یۆنان و ئیسرائیل نایەڵن دەستمان بگات بە فڕۆکەی F-35

964+

ئەحمەد مستەفا

“یۆنان و ئیسرائیل، لەگەڵ ئەوە نین، ئەمریکا فڕۆکەی F-35 بە تورکیا بفرۆشێ، ئەگینا تورکیا کێشەی لە دابینکردنی فڕۆکەی F-16دا نییە” ئەمە قسەی یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیایە.

تورکیا ماوەیەکی زۆرە هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ تا دەستی بگات بە فڕۆکەی جەنگی F-35، یەشار گولەر بۆ میدیاکانی تورکیا قسەی کردووە و دەڵێ، سەرەڕای ئەم هەوڵانە، تورکیا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ دابینکردنی فڕۆکەی F-16دا نییە، بەڵام ئەوان ئاگاداری ئەوەن کە یۆنان و ئیسرائیل هەوڵی رێگریکردن لە گەیشتنی ئەو فڕۆکانە بە تورکیا دەدەن.

تورکیا لە ساڵی 2017 گرێبەستی کڕینی سیستەمی S-400ی لەگەڵ رووسیا واژۆ کرد و یەکەم وەجبەی لە ساڵی 2019 رادەستکرا، ئەمریکا چەندین جار داوای لە ئەنقەرە کردووە دەستبەرداری ئەو سیستەمە بێت و سیستەمی “پاتریۆت”ی ئەمریکی بکڕێت، بەڵام تورکیا هەمیشە جەختی لە مافی خۆی کردووەتەوە بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوە بەرگرییەکانی.

ئەوە جگە لەوەی ئەو وڵاتە، هەوڵ دەدات بۆ هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکان کە بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری S-400ی روسییەوە بەسەریدا سەپێنراوە، سەبارەت بە هاوپەیمانییەکانی نێوان یۆنان، ئیسرائیل و قوبرس، گولەر دەڵێ، رێککەوتنەکانی نێوانیان هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر تورکیا دروست ناکات.

سەعاتی سفر.. فڕۆکەی جێڕاڵ فۆرد بڕوا ڤەنزیۆلا دەکەوێ

سەعاتی سفر.. فڕۆکەی جێڕاڵ فۆرد بڕوا ڤەنزیۆلا دەکەوێ

فڕۆکەی گەشتیاری هەرێم و ئێف 35ـی ئیسرائیل بە ئاسمانی بە...

فڕۆکەی گەشتیاری هەرێم و ئێف 35ـی ئیسرائیل بە ئاسمانی بەیروتەوەن