دەرهێنەر و ئەکتەر

شەوى رابردوو؛ زوهێر عەبدولمەسیح کۆچى دوایى کرد

وریا فەتاح

شەوى رابردوو، ئەکتەر و دەرهێنەرى کورد و شارى هەولێر زوهێر عەبدولمەسیح، کۆچى دوایى کرد.

ناوى تەواوى  (زوهێر عەبدولمەسیح ئیلیا)یە، ساڵی 1948 لە شارۆچکەی عەنکاوەی شارى هەولێر، لەدایک بووە.

لەبەر ئەوەی باوکی مامۆستا بووە گواستراونەتەوە بۆ شارۆچکەی (ئەلقۆش) خوێندنی سەرەتایی لەوێ تەواو دەکات دواتر دەگەڕێتەوە هەولێر و خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی تەواو دەکات، دەرچووی ئەکادیمیای هونەرەجوانەکانی بەغدا 1972 – 1973 ساڵی 1969 بۆ یەکەمجار لە شارۆچکەی عەنکاوە کاری دەرهێنانی شانۆگەری (مۆمدانی مەتران) ئەنجام دەدات لە نووسینی (ڤیکتۆر هۆگۆ) ساڵی 1970 کە بەشی نواندن دەکرێتەوە لە رادیۆی بەغدا زوهێر عەبدولمەسیح و چەند هونەرمەندێکی تر لەم ڕادیۆیە کار.

ساڵی 1970 بۆ یەکەمجار بەشداری لە نواندنی درامای (نەفرەت لێکراو) کردووە و دواتریش لە چەندین بەرهەمی وەک (لانەوازان)، (مەرەزە) و (خولەی چەخماخە) وەک ئەکتەر و یاریدەدەری دەرهێنەر بەشداریی کردووە.

ئەو هونەرمەندە دەکاتە مامى ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن و هەر ئەویش هەواڵى کۆچى دوایی بلاوکردووەتەوە.