تا 1.1 بەردەوام دەبێت
ڤیستیڤاڵی تایبەت بە سەری ساڵ لەهەولێر کرایەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
بەبۆنەی سەری ساڵ لەناو بازاڕ و بەردەم قەڵای هەولێر ڤێستیڤاڵێکی تایبەت سازکراوە و تاوەکو 1.1.2026 بەردەوام دەبێت.
ڤیستیڤاڵەکە لە 90 کابینە و کۆشک پێکهاتووە و ئەمڕۆ 20.12.2025 کرایەوە و تاوەکو 1.1.2026 بەردەوام دەبێت.
جیا لە خواردن و کاری دەستی شەوە ئاهەنگ و گۆرانی وتنیشی تێدایە و 50 هونەرمەند و میوزیکژەن تێدابەژدارن.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە 964ـی، هەر کۆشک و کەپرێک قۆرغکاری بکات و نرخ گران بکات هاوڵاتی دەتوانێت سکاڵا بکات و ئێمەش سزای یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر.
پێداچوونەوە: توانا نەقی