کارەکان راگیران

هاتوچۆى کۆیە بۆ فێرخوازانى شۆفێرى: تا دواى سەرى ساڵ سەردانمان مەکەن

964+

وریا فەتاح

بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵ و پاکتاوی کارە ژمێریارییەکان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى کۆیە ئاگادارییەکی گرنگ بڵاودەکاتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات تا ساڵی نوێ سەردانیان نەکەن.

بەپێى ئاگادارییەکە، لە ئێستاوە تا دوای پشووەکانی ساڵی نوێ، راییکردنی هەموو جۆرە مامەڵەیەکی هاوڵاتیان و فێرخوازان راگیراوە.

وەک روونکراوەتەوە، بڕیارەکە هۆبەی مۆڵەت، هۆبەی هونەری (پشکنینی ئۆتۆمبێل) و سەرجەم هۆبەکانی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەگرێتەوە.

جەختیشکراوەتەوە، دوای پشووەکانی ساڵی نوێ و دەستبەکاربوونەوەی یەکەی ژمێریاری، دەرگای بەڕێوەبەرایەتییەکان بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.

داواش لە هاوڵاتیان و فێرخوازان دەکات، لەم ماوەیەدا سەردانی هۆبەکان نەکەن، چونکە هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادرێت.

گۆڕانکارییەکانى مۆڵەتى شۆفێرى چین؟

گۆڕانکارییەکانى مۆڵەتى شۆفێرى چین؟