لە پارێزگای ئیلامە

عێراق و ئێران مەرزێکی دیکە دەکەنەوە

964+

شۆڕش قادری

عێراق و ئێران مەرزێکی دیکە لە نێوانیان دەکەنەوە، مەرزەکەش لە سنووری پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری ئەحمەد کەرەمی پارێزگاری ئیلام بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی رابردوو بەیاوەری شاندێکی ئابووری و سیاسی سەردانی پارێزگاکانی میسان و کەربەڵا و بە‌غدایان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق باسیان لە کردنەوەی مەرزێکی نوێ کردووە.

ئەو مەرزەی کە قەرارە بکرێتەوە بە مەرزی چیلات ناسراوە و بەقسەی کەرەمی گرنگترین بەشی سەردانەکەی کۆبوونەوەی بووە لەگەڵ بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکانی عێراق کە سەبارەت بە کردنەوەی مەرزەکە و زەمینەسازی بۆ دروستکردنی ژێرخانی مەرزەکە گفتوگۆیان کردووە.

پارێزگاری ئیلام بەڕوونی دیاری نەکردووە مەرزەکە کەی دەکرێتەوە بەڵام رایگەیاندووە، هەوڵ هەیە تا ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن لە ساڵی داهاتوودا هاتوچۆ لە مەرزەکە دەستپێبکات.

جگە لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان و مونزەریە، چەندین مەرزی دیکەی فەرمی و نافەرمی بچوک و مامناوەند لە نێوان ئێران و عێراقدا هەن و وەک بەرپرسانی هەردوولا دەڵێن، رۆژبەڕۆژ ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێیاندا گەشە دەکات.

نزیکەی 140 هەزار گەشتیار لە مەرزی پەروێزخانەوە هاموشۆیا...

نزیکەی 140 هەزار گەشتیار لە مەرزی پەروێزخانەوە هاموشۆیان کردووە

پەروێزخان خەریکە دەبێتە یەکێک لە پڕ جموجۆڵترین مەرزەک...

پەروێزخان خەریکە دەبێتە یەکێک لە پڕ جموجۆڵترین مەرزەکانی نێوان کوردستان و ئێران