بەهاری ئەمساڵ دەستگیر کرابوو

گەنجێک لە ورمێ لەسێدارەدرا؛ بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل

شۆڕش قادری

بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل گەنجێک لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدرا.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، عەقیل کێشاوەرز بەهاری ئەمساڵ لەکاتی وێنەگرتن لە ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی ورمێ دەستگیر کراوە و دواتر تۆمەتی سیخۆڕی بۆ مۆساد و دەزگای ئەمنییەکانی ئیسرائیلی خراوەتە پاڵ.

کێشاوەرز بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 20.12.2025 لەسێدارە دراوە.

دوای کۆتاییهاتنی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە مانگی 6ـی ئەمساڵ چەندین کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کراون و ژمارەیەکیشیان لەسێدارە دراون.