نرخی نەوت روولەسەرە
لەبن 61 دۆلارە
نرخی نەوت روولەسەرە
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە کرد، ئەمڕۆش کەمێکی دیکەی چووەسەر و هەر بەرمیلێک لەبن 61 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 20.12.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 60 دۆلار و 47 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 1.09٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسـیش بە 56 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.93٪ بەرزبووەتەوە.
بارودۆخی سیاسی و ئاسایش لە جیهاندا وایكردووە کە داواكاری لەسەر نەوت كەمتر ببێتەوە، ئەمەش وای كرد کە هەفتەی رابردوو نرخی نەوت دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام چەند رۆژێکە دیسان رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە.