لەبەردەم ماڵەکەی خۆی

بەڕێوەبەرى پێشووى بنکەى پۆلیسى عەرەفە لە کەرکوک کوژرا

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی ناوخۆی کوژرانی ئەفسەرێکی پۆلیسی لە ناو بارێزگای کەرکوک راگەیاند کە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

ئەمڕۆ هەینى 19.12.2025 لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک عەقید زەید عادل، بەڕێوەبەرى پێشووى بنکەى پۆلیسى عەرەفە، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو لە بەردەم ماڵەکەی خۆی  کوژرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە کە عەقید زەید عادل سوبەیح، یەکێک لە ئەفسەرە قارەمانەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی کەرکوک بووە، لەلایەن چەکدارە نەناسراوەکانەوە لەبەردەم ماڵەکەیدا، لە کردەوەیەکی ترسنۆکانەدا شەهید بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەم تاوانە و راوەدوونانی تاوانباران و گەیاندنی بە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان بەپێی یاسا.

هێرشێکی خوێناوی لە سیدنی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هێرشێکی خوێناوی لە سیدنی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

کارمەندێکى حەشدى شەعبى لە تەقینەوەیەکدا کوژرا

کارمەندێکى حەشدى شەعبى لە تەقینەوەیەکدا کوژرا