بارانبارین دەستپێدەکات و جەوەکەش ساردتر دەبێت
پلانەکان بۆ پیاسەی ژێر باران هەڵبوەشێننەوە
باران دیار نییە
964+
ژێوار خدر
ئەو بارانەی زۆرێک بۆ پیاسەیەکی ئێواران و جەوێکی جیاواز چاوەڕێی دەکەن، ئەم هەفتەیە بڕیاری داوە دەرنەکەوێت، واباشترە ئەو پلانانەی بۆ کاتی بارانبارین، پیاسە و وێنەگرتن داتاننابوو بۆ کاتێکی نادیاردوایبخەن، چونکە ئاسمان هێشتا بڕیاری نەداوە بیبارێنێت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو هیچ شەپۆلێکی بارانبارین لە ئارادا نییە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە، خێرایی باش لەسەرخۆ و مامناوەند و لەنێوان 10 بۆ 20 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بۆ سبەی شەممەش، کەشوهەوا بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ جێگیر دەبێت و ئاسمان هەر بە ساماڵ و پەڵەهەوری دەمێنێتەوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت و
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی