کۆلێجی تەکنیکی کفری - وێنە: پێگەی کۆلیجەکە لە فەسیبووک
بۆچییە؟
کۆلێجێکی گەرمیان و زانکۆی کوردستان/سنە یاداشتێکیان واژۆ کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
کۆلێجی تەکنیکی کفری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و زانکۆی کوردستان/ سنە کاری زانستیی هاوبەش ئەنجام دەدەن، وە یاداشتێک واژۆ دەکەن.
یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و زانکۆی کوردستان/سنە کە واژۆ کراوە، ناوەڕۆکەکەی تایبەتە بە کۆلێجی تەکنیکی کفری.
بەپێی یاداشتەکە کۆلێجی تەکنیکی کفری لەگەڵ ئەو زانکۆیەی وڵاتی ئێراندا دەتوانێت کۆنفرانسی زانستی، چالاکیی فەرهەنگی، ئاڵوگۆڕی ستافی زانستی و ڕاهێنانی خوێندکاران ئەنجام بدات.
کۆلێجی تەکنیکی کفری لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو 18.12.2025 دەڵێت، لە چوارچێوەی ئەو تەوەرانەی یاداشتەکەدا هەردوولا بەرنامەیان وایە کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتی ئەنجام بدەن و خوێندکارانیش بۆ مەبەستی راهێنانی ئەکادیمی ئاڵوگۆڕ بکەن.