هاوکاریان بۆ کۆدەکەنەوە

قوشتەپە چەمچەماڵى لەبیر نەکرد

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

چەند رۆژێکە، هەڵمەتى کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ چەمچەماڵ لە قەزاى قوشتەپە دەستى پێکردووە، تائێستا جگە لە کۆکردنەوەى 50 ملیۆن دینار، هەرچى کەلوپەلى ناوماڵیشە بۆ کەمپینەکە نێردراوە.

کەمپینەکە لەلایەن ژمارەیەک کەسى خۆبەخش و لە ژێر چاودێرى قایمقامییەتى قوشتەپە بەڕێوە دەچێت، سبەینێ کۆتا رۆژە و لە یەکشەممە و دووشەممە هاوکارییەکان دەگەیەندرێنە دانیشتووانى چەمچەماڵ و شۆڕش.
سەردار خەلیل یەکێک لە خۆبەخشانى کەمپەینەکە بە 964ـى وت،”هەرچى ئازوقە و کەلوپەلى ناوماڵە وەرمانگرتووە، هەرلە برنج و رۆن و دۆشاوى تەماتە، تا گسکى کارەبایى و هیتەر و زۆپا”.

“تائێستا 50 ملیۆن دینارمان وەرگرتووە و سبەینێ کۆتا رۆژە”، سەردار خەلیل واى وت.

دەشڵێت: هاوکارییەکان هەرچەندێک بن، ئێمە ویستمان پیکەوە هاودەنگ بین و لەگەڵ براکانمان بوەستین.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کۆمەک و هاوکاری سەرەتایی دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ  و دەور...

کۆمەک و هاوکاری سەرەتایی دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ  و دەوروبەری