تا چەند کاتژمێرێکی دیکە بەردەوامییان دەبێت

ئاسایشی هەولێر بۆ 964: ئەو دەنگەی بیستراوە مەشقی هاوپەیمانان بوو

964+

فەرمان سادق

ئەمشەو چەند دەنگێکی گەورە لە دەوروبەری هەولێر بیستران، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێریش دەڵێت: ئەو دەنگە هی مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانان بوو.

تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، ئەو دەنگەی بیستراوە مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانان بوو جەختی لەوەکردەوە کە مەشقەکە بەمشەوە دەکرێت و بەردەوامیش دەبێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا لە پەیجی خۆیان ئەوە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: بەردەوامیش دەبیت.

دژە تیرۆر دەشڵێت: دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لەسنووری هەولێر دەبیسترێت مەشق و راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە.

زیاتر وتیشی “هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبیسترێن، مەشق و راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە و تا چەند کاتژمێرێکی دیکە بەردەوامییان دەبێت و هیچ جێگای مەترسی نین”.