شەرحی رەنگەکانی ئاڵای کوردستان دەکات

ئازیز گیان خەمی ئاڵاکەیەتی

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ئازیز گیان، کەسایەتییە خۆشەویستەکەی هەڵەبجە، ئەمڕۆ بە شێوازە تایبەتەکەی خۆی و بە گوڵێکەوە پیرۆزبایی رۆژی ئاڵای کوردستانی کرد و مانای رەنگەکانی بۆ 964 لێکدایەوە.

دەربارەی ئاڵا ئازیز گیان بۆ 964 دەڵێت، سوورەکەی خوێنی شەهیدانە و زەردەکە تیشکی هەتاوە، بەڵام لە هەمووی گرنگتر لای ئەو رەنگە سپییەکەیە کە دەڵێت “سپی مانای ئاشتییە”.

لەم رۆژەدا ئازیز گلەییشی بیرنەچوو، ئەو نیگەرانە و گلەیی هەیە لەوەی نەیانبردووە بۆ سلێمانی و لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن یەکێک لە چالاکوانەکانی هەڵەبجەوە زۆر بە پیرۆزییەوە ئاڵاکەی وەرگرت و وتی، “بە خوێنی شەهیدان پەیا بووە و ناحەزی زۆرە”.

پێداچوونەوە: ژووری هەواڵ

ئازیز گیان داوا دەکات خزمەتی زیاتری هەڵەبجە بکرێت

ئازیز گیان داوا دەکات خزمەتی زیاتری هەڵەبجە بکرێت