لە هەڵەبجە

گەنجێکی کاکەیی ساڵانە ئاڵای گوند و دەروازەی شارەکەی دەگۆڕێت

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە هەڵەبجە گەنجێکی کاکەیی هەیە، ساڵانە ئەرکی گۆڕین و نوێکردنەوەی ئاڵای گوندەکەی و دەروازەی شاری گرتووەتە ئەستۆ، و ساڵانە لە 17.12.2025 ئەو کارە دەکات.

ئەمساڵ پەیامنێری هەڵەبجە لەگەڵ لەغاڵ ئەو گەنجە چووە گوندی هاوار و لەوێشەوە بۆ دەروازەی شاری هەڵەبجە، ئەو شوێنانەی ئاڵاکانی لێن، گەنجەکە ئەردەڵان کاکەیی یه، بۆ 964 قسەدەکات و دەڵێت، چەند ساڵێکە ئەو ئەرکەی گرتووەتە ئەستۆ و بێ ئەوەی کەس پێی بڵی، ساڵانە لە رۆژی “ئاڵای کوردستان” ئەو کارە دووبارە دەکاتەوە.

ئەو پەیامەی ئەردەڵان هەڵیگرتووە بۆ ئەو کارەی بۆ گەنجانی وڵاتەکەیەتی، ئەویش زیندووکردنەوەی هەستی نەتەوەیی و نیشتمانیی ئینتیمایانە بۆ خاک و ئاڵاکەی.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

سلێمانی درێژترین ئاڵای هەڵکرد و دەشیەوێت ساڵی داهاتوو ...

سلێمانی درێژترین ئاڵای هەڵکرد و دەشیەوێت ساڵی داهاتوو ریکۆردی جیهانی بشکێنێت