بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە كەركوک وادەڵێت

زەوی بۆ مامۆستایانی خوێندنی کوردی ئامادەیە و بەم نزیکانە دابەش دەکرێت

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرانبەرانی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی کەرکوکی سەر بە هەرێمی کوردستانیش لەو خزمەتگوزارییە بێ بەش نین و بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی دەڵێت، رێکارەکان کۆتایی پێ هاتووە و تەنیا دابەشکردنی ماوە.

کامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرکوک، ئەمڕۆ چوارشەممە 17.12.2025  بە 964ـی وت، دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان ئاگادار کراینەوە، ئێستا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی دوای بڕیاری سەرۆکوەزیرانی كوردستان، كە بڕیاری دا مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک هاوشێوەی پەروەردەکانی دیکە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، ئێستا لە دواساتەکانین و چاوەڕوان دەکەین ئێمەش زەوی دابەش بکەین.

دەربارەی پێدانی ئۆتۆمبێلیش بە قیست بە مامۆستایانی خوێندنی كوردی، كامەران عەلی وتی، بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو بابەتە نین.

هەروەها لە بارەی زەرەر و زیانەکانی لافاوی هەفتەی رابردوو لە قوتابخانەكانی ئەو ناوچانەی لافاویان لێ دروست بوو، وتی، لە داقوق چوار قوتابخانەمان زیانی زۆری پێ گەیشتووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

200 تەختەی زیرەک بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانە حکومیەکانی هه...

200 تەختەی زیرەک بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانە حکومیەکانی هه‌رێم و خوێندنی کوردی لە کەرکوک دابینکران