هێنده‌ى نه‌ماوه هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر موبایله‌كه‌ت ببینى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێك له هه‌ڵه‌بجه كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات، ته‌واوى داتا و زانیارییه‌كانى تایبه‌ت به‌و شاره و قوربانییه‌كانى بخاته سه‌ر داشبۆردێكی دیجیتاڵى، بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانترین شێوه له‌رێگه‌ى ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له‌سه‌ر موبایله‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه ببینێ.
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، له ئاگادارییه‌كدا داواى له‌سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه كردووه كه به‌ركه‌وته‌كانى چه‌كی كیمیاییان له‌م ساڵانه‌ى دواییدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، یان ئه‌وانه‌ى له ژیانى ئاواره‌ییدا له وڵاتى ئێران كۆچی دواییان كردووه، سه‌ردانیان بكه‌ن.
هێمن كاكه‌برا، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه، به 964ـى وت “له‌گه‌ڵ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه سه‌رقاڵى دروستكردنى داشبۆردێكى دیجیتاڵ میدیایین بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و زانیاریی و داتایانه‌ى تێدا كۆبكرێته‌وه كه تایبه‌تن به قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه”.
وتیشی “دواتر ئه‌و داشبۆرده له‌رێگه‌ى ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه به ئاسانترین شێوه له موبایله‌وه ده‌گاته ده‌ست هه‌موو كه‌سێك”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “ده‌ستمانكردووه به كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری و داتاى پێویست له‌سه‌ر ئه‌و قوربانیانه‌ى كه پێشتر به‌ركه‌وته‌ى چه‌كی كیمیایی بوونه و شه‌هید بوون، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه له ئاواره‌ییدا له ئێران‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ى كه لاى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه‌یه، نزیكه‌ى 700 كه‌س له ئاواره‌كانى هه‌ڵه‌بجه له شاره جیاجیاكانى ئێران و ئۆردوگاكاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌ر له‌وێشدا به‌خاك سپێردراون.