ئاڵا 1300 مەترییەکەی ئەمساڵ دەکاتە 4300 مەتر
سلێمانی درێژترین ئاڵای هەڵکرد و دەشیەوێت ساڵی داهاتوو ریکۆردی جیهانی بشکێنێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ لە سلێمانی بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان درێژترین ئاڵا هەڵکرا کە درێژییەکەی هەزار و 300 مەتره، شارەوانییش بەنیازە بۆ ساڵی داهاتوو لەسەر ئاستی جیهان ریکۆردی گەورەترین ئاڵا بشکێنێت.
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـى وت، پەیامیان بۆ دروستکردنی ئاڵاکەی ئەمساڵیان دەربڕینی پەیامی یەکڕیزی و تەبایی کوردە بۆ هەموو جیهان.
وتیشی “ئینشائەڵا بۆ ساڵی داهاتوو ریکۆردی ئاڵا لەسەر ئاستی جیهان دەشکێنین”.
شاهۆ موئمین، ئەندازیارێکی شارەوانییە، بیرۆکەی ئاڵاکەی ئەمساڵی سلێمانی لەلای ئەوەوە پێشنیار کراوە، بە 964 یشی وت، ماوەی حەوت رۆژ خەریکی دروستکردنی ئاڵاکە بوونە و ئەمڕۆش تا بەرەبەیان ئینجا ئاڵاکەیان هەڵواسیوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن