درێژترین ئاڵایان نمایش كرد

هەڵەبجە یادی ئاڵا و پێشەوا قازی بەیەكەوە گرێدا

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە هەڵەبجە و لە كەشێكی سارددا، لە رۆژی ئاڵای كوردستاندا، ئاڵایەكی درێژ بە 132 مەتر و پێنج مەتر پان نمایش كرا.

رێوڕەسمەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 17.12.2025 لە لایەن قوتابی و مامۆستایانی قوتابخانەی بانەی بنەڕەتی ئەنجامدراوە، كە نمایشكردنی ئاڵایەكی درێژە بە 132 مەتر و پێنج مەتر پان، هەروەها 156 قوتابی هەڵیانگرت.

مامۆستا سروە فەتاح لە قوتابخانەی بانە لە بارەی نمایشەكە بە 964ی وت، ساڵیادی ئاڵای كوردستان و ساڵڕۆژی لەدایكبوونی پێشەوا قازی محەمەدە،  هەروەها یادی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشە.

روونیشیكردەوە، 132 مەترەكە بۆ 132مین ساڵڕۆژی لەدایكبوونی پێشەوایە، پێنج مەترەكە بۆ بوونی هەڵەبجەیە بە پێنجەم پارێزگا لە كوردستان، هەروەها هەڵگرتنی ئاڵاكەش لە لایەن 156 قوتابییەوە، بە مانای یادی 156 ساڵەی بەقەزابوونی هەڵەبجەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای كوردستانە و ئاهەنگ دەگێڕدرێت

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای كوردستانە و ئاهەنگ دەگێڕدرێت