سەعاتی سفر نهێنییەکەی ئاشکراکرد
هێزی تایبەت بۆ دروستکرا؟ دەشبێ لە 12 چرکەدا بکشێنەوە
964+
ژووری هەواڵ
سەعاتی سفری ئەمجارە باس لە هێزە تاییەتەکان دەکات لە جیهان، تیشک دەخرێتەسەر ئەوەی ئەو هێزە تایبەتانە کێن کە وڵاتان دروستییان کردون، جیاوازییەکانیان چییە لەگەڵ هێزە تەقلیدییەکان، کە لە پێش جەنگی جیهانی دووەم و لە ساڵانی 40کان دامەزراون.
لە بەرنامەکە ئەوە ئاشکرادەکرێ، هێزی تایبەت لە ئەڵمانیا و بەریتانیاوە گەشەی کردووە و دامەزراوە، لە پڕۆگرامی سێیەمی ئەم وەرزە، عەقید سەلام وەڵامی ئەوە دەداتەوە، ئەرکی ئەو هێزە چییە و چۆن دەکرێ لە دۆخی لەناکاودا رۆڵ ببینن.
عەقید سەلام ئەسعەد، راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی لە بەرنامەکە کە لەم هەواڵەدا دانراوە و دەتوانن کلیک لەسەری بکەن بۆ بینینی دەڵێ، کە هێزی تایبەتت هەبوو، واتە سەرمایەی سیاسی و ئابووریت هەیە، ئەو دەڵێ، ئەو هێزە تایبەتانە دەبێ لەناو بیابان و دەریا و شەقام مەشقیان پێ بکرێ، چونکە ئەوان راهێنراون کار لەسەر دۆسیەی جیاواز بکەن، ئەوەی گریمانە کراوە لەسەدا 90ی ئەو چالاکییانەی ئەوان ئەنجامی دەدەن سەرکەوتوو دەبێ.
عەقید سەلام دەڵێ، هێزی تایبەت لەگەڵ ئەوەی ئامێری و فڕۆکەیان لەگەڵە بۆ رێنیشاندەر و رێگەی ئۆپراسیۆنەکە، دەبێت چەکەکانیان بچووک بێت و کێشی قورس نەبێ، بۆ ئەوەی بتوانن بۆ حاڵەتە تایبەتەکان و هەتا هەڵگرتنی لە پەڕەشووتدا بەکاربهێنرێ.
لەگەڵ ئەوەی ئەوان ناتوانن بەبێ چەکی قەناس هیچ چالاکییەک ئەنجام بدەن و لە پڕۆسەکاندا بەردەوام دوو قەناسیان دەوێ، لەبارەی چەکی بێدەنگ “کاتم سەوت” ئەو وتی، ئەوانەی دەچنە ئۆپراسیۆنەکە چەکەکانیان بێدەنگە و دوو قەناس لە دوورەوە دەیانپارێزن، هەتا کاتی کشانەوەش ئەو هێزانە دەبێت بەتوانا بن و لە چەند چرکەیەکدا بکسێنەوە، بۆ نموونە لە رووسیا هێزی تایبەت 12 چرکەی بۆ دانراوە.