هێشتا موچەى مانگى 10 نەهاتووە

لیستى موچەى مانگى 12 رەوانەى بەغدا کرا

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم، لیستى موچەى مانگى 12ـى رەوانەى وەزارەتى دارایى عێراق کرد.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە، رەوانەی شاری بەغداد کراو بڕیارە سبەی چوارشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.

وێنەى موچە بەم شێوەیەیە:

23.11.2025، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى 10یان رەوانەى بەغدا کرد.

7.11.2025، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى 11 یان رەوانەى بەغدا کرد.

16.12.2025، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى 12ـى رەوانەى بەغدا کرد.

تەنیا 15 رۆژ لە ساڵى 2025 ماوەتەوە، هەرێم لیستى موچەى مانگەکانى 10 و 11 و 12ـى بۆ بەغدا ناردووە، فەرمانبەرانى هەرێمیش سێ موچەیان لاى حکومەت ماوە و هێشتا موچەى مانگى 10ـى 2025یان وەرنەگرتووە.

لیستى موچەى مانگى 11 رادەستى بەغدا کرا

لیستى موچەى مانگى 11 رادەستى بەغدا کرا