چەمەکانی دێلێژەش گەڕاون

تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئەندازیارە عەرەبە بە نادیاری ماوەتەوە و گەڕانیش بەردەوامە

964+

فەرهاد حەسەن

چارەنووسی ئەو ئەندازیارە عەرەبەی لە رۆژی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە بازیان ونبوبوو تاوەکو ئێستا چارەمووسی بە نادیاری ماوەتەوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی کە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو ئەندازیارە بە رەگەز عەرەبەی کە لە یەکێک لە کارگەکانی سنوری ناحیەی بازیان کاری دەرکرد و بێسەروشوێنە، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەنگاو بە هاوبەشی لەگەڵ ئەو تیمەی کە لەلایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهێنراوە، بەردەوامن لەگەڕان بەدوایدا.

دەشڵێت،لەلایەن ئەم تیمانەوە گەڕان و کێوماڵکردن لە سنوری گوندی دێلێژە لە چەمی باسەڕە تا چەمی گەڕاو ئەنجام دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە، هەوڵەکانیش بەردەوام دەبن بۆ دۆزینەوە.

رۆژی سێشەممەی رابردووە 9.12.2025 دوای دروستبوونی لافاو لە چەند شوێنێکی کوردستان، ئەندازیارێکی بەنەتەوە عەرەب لە ناوچەی بازیانی سلێمانی بێسەروشوێن بووە و دەوترێ لەناو کابینەکەیدا لافاو بردوویەتی و خنکاوە.

پێشتریش، ئیسماعیل ئەحمەد قایقامی بازیان بە 964 وتبوو، لە رۆژی لافاوەکەوە سەرجەم تیمەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و تەواوی چەمی بازیان و دەورووبەری سێ جار گەڕاون بەدوای تەرمی ئەو هاوڵاتییە عەرەبەدا.

باوکی

باوکی "ئەو ئەندازیارە عەرەبەی لە رۆژی لافاوەکەوە بێسەروشوێنە" لە بازیانە

هێشتا تەرمی ئەندازیارە عەرەبەکەی بازیان نەدۆزراوەتەو...

هێشتا تەرمی ئەندازیارە عەرەبەکەی بازیان نەدۆزراوەتەوە

"قائیمقامى بازیان: دڵنیابووینەوە لە خنکانى ئەندازیارەکە