لە 15 رۆژدا 20 کەس دەستگیرکراون لە سنووری سلێمانی

بازگەکەی “مەنیلە” سێ راوچی بە چەک و فیشەکەوە گرت

964+

ژێوار خدر

لە نیوەی یەکەمی ئەم مانگەدا، ژمارەی دەستگیرکراوان لەسەر تاوانی ژینگە لە چەمچەماڵ و دەوروبەری لە هەڵکشاندایە و پۆلیسیش چاوپۆشی ناکات.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزە هاوبەشەکانی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنکەی تەکیە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەسەر رێگەی گوندی “مەنیلە” سێ راوچییان دەستگیرکردووە، کە کۆمەڵێک چەکی جەنگی و کەرەستەی قەدەغەکراویان پێبووە و پێنج باڵندەی کێوییشیان کوشتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەڵمەتەکان بۆ پاراستنی ژینگە و رێگری لە دیاردەی چەکداری لە ناوچەکە چڕ کراونەتەوە.

دەشڵێت، لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلی راوچییەکاندا، دەست بەسەر دوو چەکی کڵاشینکۆڤ بە 74 فیشەک، دەمانچەیەک و 13 فیشەک، لەگەڵ سێ لایت و دوو تۆڕی راوکردندا گیراوە و هەر سێ تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

بەپێی ئامارەکان، تەنیا لە 1 تا 15ـی ئەم مانگەدا،  20 کەس لە سنوورەکانی چەمچەماڵ، شارەزوور، شارباژێڕ و گەرمیان لەسەر بڕینەوەی دار، راوکردن، خەڵوزکردن، لێدانی بیر و زیادەڕەویی دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر دەیان ئامێردا گیراوە.

لە سنووری سلێمانی ئەمڕۆ رۆژی گرتنی راوچی ماسی بوو 

لە سنووری سلێمانی ئەمڕۆ رۆژی گرتنی راوچی ماسی بوو