تیشکی گەڕۆک گەیشت

چیتر نەخۆش بە بیانووی “ئامێرەکە خراپە” نانێردرێتەوە

964+

ژێوار خدر

ئامێرێکی پێشکەوتووی تیشکی گەڕۆک (Portable) بۆ کەلار دابین کرا، کە دەتوانێت لە هەر شوێنێک ئامێرێک پەکی کەوت، شوێنی بگرێتەوە و کارەکان نەوەستێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند، ئامێرێکی نوێی جۆری (Dr x.ray portable)یان بۆ سەنتەری تیشک لە کەلار دابین کردووە، تایبەتمەندیی سەرەکیی ئەم ئامێرە لەوەدایە کە “جێگیر نییە و دەجوڵێت”، واتە دەتوانرێت بە ئاسانی لەنێو بەش و ژوورە جیاوازەکانی دەزگا تەندروستییەکاندا بگوازرێتەوە بۆ هەر شوێنێک کە پێویست بێت.

دەشڵێت، ئامانج لە دابینکردنی ئەم ئامێرە گەڕۆکە، پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەیە کە بەهۆی تێکچوونی ئامێرەکانەوە دروست دەبن، و لەمەودوا ئەگەر ئامێری تیشکی هەر ناوەندێک لەکار بکەوێت، راستەوخۆ ئەم ئامێرە گەڕۆکە دەبرێتە ئەوێ و کارەکانی پێ بەڕێ دەکەن تا ئامێرە سەرەکییەکە چاک دەکرێتەوە، بەمەش هاوڵاتیان تووشی چاوەڕوانی و گەڕانەوە نابن.

تەندروستی گەرمیان ئەمبوڵانسێک پێشکەش بە نەخۆشخانەی گش...

تەندروستی گەرمیان ئەمبوڵانسێک پێشکەش بە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین دەکات