"ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم"

ئەوانەی لە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانتان کەوت؛ سەردانی هاتوچۆ بکەن

964+

شۆڕش قادری

ئەو هاوڵاتیانەی چەمچەماڵ کە لافاوەکە زیانی بە ئۆتۆمبێلەکانیان گەیاند، ئەمڕۆ سەردانی هاتوچۆی قەزاکە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و تۆمارکردنی زیانەکانتان، چونکە دوا وادەیە.

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، هەموو ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبیلەکانیان بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە 15.12.2025 کۆتا وادەیە و سەردانی هاتوچۆی چەمچەماڵ بکەن، بەمەبەستی تۆمارکردنی زیانەکانیان و پڕکردنەوەی فۆڕم.

دەبێ ئەو هاوڵاتیانە وێنەی ئۆتۆمبێلەکانیان لەکاتی رووداوەکەدا پێبێ و هاوپێچی فۆڕمەکەی بکەن.

لە لافاوەکەی هەفتەی رابردووی قەزای چەمچەماڵ دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و بەسەدان خانوو و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیش ئاویان تێچوو و زیانیان بەرکەوت.

بە کرێنەکانیان ئۆتۆمبێلە لەکارکەوتووەکانی لافاوەکەی ...

بە کرێنەکانیان ئۆتۆمبێلە لەکارکەوتووەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵیان گواستەوە

لە کۆیە مامۆستایانی ئایینی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری...

لە کۆیە مامۆستایانی ئایینی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ چەمچەماڵ بەڕێوەدەبەن