بەدەستی پڕەوە بەرەو چەمچەماڵ
بازاڕی سۆران جمەی دێت لە کۆکردنەوەی هاوکاری
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لەناو بازاڕی سۆران کەمپین بۆ هاوکاریکردنی چەمچەمال رێکخراوە و لەلایەک کەلوپەل کۆدەکرێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە بە عەلاگەوە لەسەر شەقام وەستاون و پارە کۆدەکەنەوە.
یەکێک لە دیمەنەکانی ئەو کەمپینەوە ئەوەبوو منداڵێک بە سبوغ کردنی پێڵاو لە بەیانیەوە تەنها حەوت هەزاری دەست کەوتبوو هات پارەکەی بەخشی بە خەڵکی چەمچەماڵ کە پێلاوی نەبووە پارەکەی بۆ کڕینی پێڵاو دانابوو، خێرخوازانیش پێڵاوێکیان بە 25 هەزار دینار بۆ کڕی.
جێگر دۆڵانی گەنجێکی خێرخوازی سۆران بە 964ـی وت، بەردەوام دەبن و بە دەستی پڕەوە دەچنە چەمچەماڵ و لە ماوەی کاتژمێرێکدا پێنج ملیۆن دیناریان کۆکردووتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی