هەولێر

گۆڕەپانی بازاڕی سیم لە زبڵ و پاشماوە پاككرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بازاڕی سیم كە بەهۆی دروستكردنی بازاڕێ سپی لە هەولێر چۆڵ كرا، بە تەواوی لە لایەن شارەوانییەوە پاككرایەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 13.12.2025 بڵاویكرەوە. بە سەرپەرشتی لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپاریزی، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش، لە هەڵمەتێکی فراواندا گۆڕەپانی گەورەی بازاڕی سیم لە گەڕەکی کوردستان پاككرایەوە، كە پڕ بوو لە زبڵ و خاشاك و پاشماوەی دوكانە كەپرەكان.

هەروەها دەڵێن، بە بەکارهێنانی سێ شۆفەڵ و 15 گەڵابە، بە گشتی ناوچەکە لە نزیکەی (1200) مەتر سێجا، لە پاشماوەی بیناسازی کە بە شێوەیەکی نایاسایی فڕێدرابوون، پاککرایەوە.

هێشتا دیار نییە گۆڕەپانی بازاڕی سیم دەكرێت بە چی، بەڵام بەهۆی كەوتووەتە ژێر هێڵەكانی بەرزی كارەبا و ستوونەكانی، بۆیە پێناچێت بكرێتە بازاڕ و شوێنێك، كە هاوڵاتیانی لێ كۆببێتەوە، چونكە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات.

بازاڕی سیم تێكدەدرێت و لە سبەیەوە بازاڕی سپی دەكرێتەوە

بازاڕی سیم تێكدەدرێت و لە سبەیەوە بازاڕی سپی دەكرێتەوە