بەهۆی لافاوەوە
جوتیارانى سهراوى سوبحاناغا زیانێكی زۆریان بهركهوتووه و داواى هاوكاری دهكهن
964+
فەرهاد حەسەن
جوتیارانى گوندی سهراوى سوبحاناغا دەڵێن بەهۆی لافاوەو زیانێکی زۆرین بەکەوتووە داواى هاوكاری دهكهن بۆ پاککردنەوەی هەندێک شوێن نەبادا ئەوەی ئەمجارە تووشی هاتوون دووبارە نەبێتەوە.
داواکارییەکەی جوتیاران لەلایەن کەیوان عەزیز ساڵح، موختاری گوندە کە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا داوا لە هەریەک لە قایمقامێتی سەیدصادق، سەرۆکی شارەوانی، کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری سلێمانی و کەسانی خێرخواز دەکات کە بەهۆی ئەوەی جوتیارانی سەراو زەرەر و زیانێکی زۆریان کردووە بەهۆی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو، پێویستی زۆریان بە حەفارەو شۆفڵ هەیە بۆ پاککردنەوەی جۆگاکە.
دەشڵێت، ئاوی لافاوەکەی ئەمجارە هەموو گەنمی جوتیارانی بردووە، بۆیە ئەگەر جۆگاکەیان بۆ پاکنەکرێتەوە جارێکی دیکە بەهۆی باران بارینی زۆرەوە تووشی هەمان زەرەر دەبنەوە.