"پارە و بەتانی و نەوت بۆ چەمچەماڵ گرنگە"
خورماتوو لە دووەم رۆژی کەمپەینەکەیدا بڕێکی زۆر نەوتی بۆ چەمچەماڵ کۆکردووەتەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لەو کەمپینەی کە دوو رۆژە رۆژنامەنووسانی خورماتوو بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ دەستیان پێکردووە جگە لە کۆکردنەوەی کەلوپەل و پێداویستی ئەمڕۆ بڕێکی زۆری نەوت لە بریکارەکان کۆکراوەتەوە.
ئەمڕۆ بەشێک لەهاوڵاتیانی قەزاکە لەرێگەی وەکیلی دابەشکردنی سوتەمەنی هەستاون بەکۆکردنەوە و دابینکردنی بڕی نزیکەی چوار هەزار لیتر نەوت و کەمپەینەکە تاسبەی شەممە بەردەوام دەبێت.
هەروەک بڕیاری کەمپینەکەیە سبەی کۆتایی پێدەهێنن و ئەوەی کۆیان کردووەتەوە لەرێگەی بارهەڵگرەوە دەیگوازنەوە بۆ هاوڵاتیانی چەمچەماڵ.
پێداچوونەوە ؛ فەرهاد حەسەن