تیمێکی عێراقی سەردانی کردوون
حەوت گوندی قەرەهەنجیر بێ ئاو کارەبان و رێگایانیش لێ بڕاوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی ئەو باران و لافاوەی چەند رۆژی رابردوو حەوت گوندی ناحیەی قەرەهەنجیر رێگای هاتوچۆیان لێ بڕاوە و ئاو و کارەباشیان نیە، ئەمڕۆش لیژنەیەک لە حکومەتی عێراق سەردانی کردوون بۆ چارەسەری کێشەکانیان.
ئاڤێستا شێخ محەمەد، بەرێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر بە 964ـی وت، زەرەر زیانێکی زۆریان بەهۆی لافاوەکەوە بەرکەوتووە و حەوت گوندی ناحیەکەی رێگای هاتوچۆیان لێ گیراوە لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتگوزاریە سەرەتایەکانیان لێ بڕاوە .
وتیشی “ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی شانەی قەیرانەکانی عێراق سەردانی گوندەکانمان کردووە بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆ بکەین و تیمەکان بتوانن بگەن بە گوندەکان”.
بەقسەی بەشێک لە هاوڵاتیان ئەوان ناتوانن لە گوندەکانیان هاتوچۆ بکان چونکە رێگایان لێ گیراوە، یەکێک لەو گوندانە گوندی شێردەرە یە کە قوتابخانەی تێدایە مامۆستاکان ناتوانن هاتوچۆ بکەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن