ئەم پۆستە دوای 75 ساڵ درایەوە بە کەسێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەرهەم ساڵح بوو بە کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتوەکان

964+
ژێوار خدر

بە بڕیاری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی “کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران” دەستنیشان کرا.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوسراوێکدا کە بۆ سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردن (ExCom)ی بەرنامەی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)ـی ناردووە، ئاماژە بەوە دەکات، کە د. بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی “کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران” دەستنیشان کراوە.

بەگوێرەی بڕیارەکە، د. بەرهەم ساڵح بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەو بەرپرسیارێتییە وەردەگرێت؛ لە 1.1.2026ـەوە بە فەرمی دەستبەکار دەبێت و ئەرکەکەی تا 31.12.2030 دەخایەنێت.

ئەم پۆستە دووەم گەورەترین پۆستە لە دوای سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردەمێک ئەنتۆنیۆ گۆتێریسی سکرتێری ئێستای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پۆستەی بەڕێوەبردووە

وەرگرتنی ئەم پۆستە رووداوێکی مێژووییە، چونکە دوای تێپەڕبوونی 75 ساڵ، جارێکی دیکە ئەم بەرپرسیارێتییە جیهانییە دەدرێتەوە بە کەسایەتییەک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش دوای ئەوەی ناوی بەرهەم ساڵح لەنێو لیستێکی کەمتر لە 10 کەسیدا و بە پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوایی یەکلایی کرایەوە.

بەرهەم ساڵح بوو بە کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتوەکان

بەرهەم ساڵح بۆ پۆستێکی گەورەی نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵێ...

بەرهەم ساڵح بۆ پۆستێکی گەورەی نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵێوراوە