كەمپەینی 964
رۆژنامەنووسێک 500 كتێب دەبەخشێتە كتێبخانەی چەمچەماڵ
964+
دیلان محەمەدجەزا
رۆژنامەنووس و پێشكەشكاری تەلەڤزیۆن محەمەد نوری، لە سلێمانی بە 500 كتێب بەشداری كەمپەینی 964 بۆ كۆكردنەوەی كتێب بۆ كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەكات، دەشێڵێت دیمەنەكانی كتێبخانەی چەمچەماڵ ئازاری داوە.
محەمەد نوری ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.12.2025 كتێبەكانی لە چەند كارتۆنێكدا رادەستی پەیامنێری 964 كرد و وتیشی، “ئەمە شتێكی بچووكە بۆ خەڵكی چەمچەماڵ”.
نوری دیمەنی خووسانی كتێبەكانی كتێبخانەی چەمچەماڵ ئازاری داوە، بۆیە بڕیاری دا بەشداریی كەمپەینەكە بكات، كە لە دوێنوە 964 دەستیپێكردووە و نیاز وایە بە هەمووان كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ ئاوەدان بكرێتەوە، دوای ئەوەی لە لافاوەكەی دوو رۆژ لەمەوبەر كتێبەكانی لەناوچوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا