ئەم دوو رۆژە
بارانى بە لێزمە نەما؛ نمەباران دەبارێت
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین لە سێ رۆژى رابردوودا زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتەوە، پێشبینییەکان بۆ ئەمڕۆ و سبەى بە شێوەیەکن کە بارانى بەلێزمە کۆتایى هاتووە و تەنیا نمەباران دەبارێت.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بە شێوەیەکە کە ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکوو ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەم کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخو و پارێزگای دهۆک وە هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران لەگەل برێکی کەم لەبەفر بارین لە ناوچە شاخاووییە بەرزەکاندا.
پشبینیش کراوە کە پلەکانى گەرما 1 تا 2 پلە دادبەزن و مەوداى بینین لە نێوان 7 تا 9 کیلۆمەتر دەبێت.
لەبارەى کەشى سبەینێ پێنجشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زوو نمە باران سەرەتا لەناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا، هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی باکوور دەست پێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم.
روونیشکراوەتەوە کە بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت و زیاتر ناوچە سنوورییەکان دەگرێتەوە کە کاریگەر ئەم شەپۆلە دابارینە بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی شەممە بەتایبەتی لەناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات (پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە).
پلەکانى گەرماش بۆ رۆژى هەینى، 1 تا سێ پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینى:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 11 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی