باڵندەکان بە سروشت شاد کرانەوە

لە چەمچەماڵ دوو راوچی بە دوو سوێسکەوە دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای گوندی مەنیلە لە چەمچەماڵ دوو راوچی بە دوو سوێسکەوە دەستگیر کران، سوێسکەکان بە سروشت شاد کرانەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ لەسەر رێگای گوندی مەنیلە بازگەیەکی کاتیان داناوە بۆ رێگریکردن لە ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو مەفرەزەیە چەند ئۆتۆمبێلێكیان پشکنیوە و لە ئەنجامدا توانیویانە، دوو هاوڵاتی بەتۆمەتی راوی باڵندەی کێوی دەستگیر بکەن، هەروەها دەستیشیانگرتووە بەسەر دوو سوێسکەی زیندوو، یەک لایت و ئۆتۆمبێلێکیش، دواتر باڵندەکان ئازاد کراون و گەڕێندرانەوە بۆ سروشت و ژینگەی خۆیان.

وەک هەمیشە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو راوچیانە کراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

لە چەمچەماڵ پێنج راوچى بە تاقم و تفەنگەکانیانەوە دەستگ...

لە چەمچەماڵ پێنج راوچى بە تاقم و تفەنگەکانیانەوە دەستگیر کران

10 بووکە سوورە ئازاد کران؛ سێ راوچی قۆڵبەست کران

10 بووکە سوورە ئازاد کران؛ سێ راوچی قۆڵبەست کران