پێشبینی کراوە

پێگەیەکی نەرویجی؛ باران و بەفرێکی تر بەڕێوەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە رۆژەکانی دوای 15ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی بەفروباران روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور دادەبەزێت کەشێکی زستانە بەڕێ دەکرێ.

ئەم قسەی شارەزای کەشناسی، سالار حاجی عەلییە کە دەڵێ، پێگە نەرویجییەکان کە چاودێری دۆخی کەشوهەوا دەکەن ئەوەیان بەدیارخستووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10.12.2025، سالار حاجی عەلی، بە 964ی راگەیاند، چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین کە رووی لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، ئەمشەو بەرەو لاوازی دەچێت سبەی پێنجشەممە کەش و هەوا ئارام دەبێتەوە.

بەڵام چەند رۆژێکی تر بەهۆی مانەوەی شێیەکی زۆر لە سەر هەرێمی کوردستان هەورو بارانی ناوخۆی دروست دەبێت.

ئەو شارەزای کەشناسییە دەڵێت، پێگەی ” yr نەرویجی” ئاشکرای کردووە جارێکی تر لە رۆژەکانی داوی 15ی مانگ شەپۆلێکی بەفروباران روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور دابەزێت کەشێکی زستانە بەڕێ دەکرێ و پلەکانی گەرما دەچێتە ژێر سفر.

هۆکارێکی دروستبوونی لافاوەکەی تەکیە مەنهۆڵەکانی بووە

هۆکارێکی دروستبوونی لافاوەکەی تەکیە مەنهۆڵەکانی بووە

کتێبخانەى چەمچەماڵ؛ لافاو وێرانى کرد

کتێبخانەى چەمچەماڵ؛ لافاو وێرانى کرد