لافاو زیانی بە کشتوکاڵی تەقتەق گەیاندووە-وێنە: 964+
لە باعەدرێ کەمترین بڕ باریوە
لە 24 کاتژمێردا؛ لە بەرزنجە 206 ملم باران باریوە
964+
وریا فەتاح
بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا (لە 9ی بەیانی دوێنێ تا 9ی بەیانی ئەمڕۆ 10/12/2025)، بڕێکی زۆر باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان باریوە، کە پشکی شێر بەر پارێزگای سلێمانی کەوتووە.
زۆرترین و کەمترین رێژەی بارانبارین:
زۆرترین بڕی باران: لە شارۆچکەی بەرزنجە تۆمار کراوە کە بڕەکەی 206.5 ملم بووە، دوای ئەویش چوارتا دێت بە 201 ملیم.
کەمترین بڕی باران: لە باعەدرێ (سنووری دهۆک) تۆمار کراوە کە تەنیا 1 ملم بووە.
ئەو ناوچانەی لە 100 ملم زیاتریان لێ باریوە (سەرجەمیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین):
بەپێی خشتەکە، ئەم ناوچانە ژمارەی پێوانەییان تۆمار کردووە و لە سەرووی 100 ملیم بارانیان لێ باریوە:
1. بەرزنجە: 206.5 ملم
2. چوارتا: 201 ملم
3. تەکیەی کاکەمەند: 173.5 ملم
4. یاخسەمەر: 154.2 ملم
5. سەنگاو: 144 ملم
6. هەڵەبجەی تازە: 141.2 ملم
7. دەربەندیخان: 134.4 ملم
8. چەمچەماڵ: 127.1 ملم
9. سلێمانی (سەنتەری شار): 122.7 ملم
10. بازیان: 120 ملم
11. پێنجوێن: 118.8 ملم
12. ماوەت: 112.1 ملم
13. قەرگە: 107.8 ملم
14. سەید سادق: 106.5 ملم
15. قەرەداغ: 103.6 ملم
جێی ئاماژەیە، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک و هەڵەبجە، رێژەی بارانبارین مامناوەند بووە و نەگەیشتووەتە 100 ملم؛ بەرزترین رێژە لە هەڵەبجە (سیروان 95.3 ملم)، لە کەرکوک (مەیدان 88.8 ملم)، لە هەولێر (حاجی ئۆمەران 27.2 ملم) و لە دهۆک (زاخۆ 18.5 ملم) بووە.