خاوەن كۆگایەک لە چەمچەماڵ: زیانی ملیۆن و نیوێك دۆلارم بەركەوتووە

“كوڕەكەم ئاو بردی و خەڵک گرتیانەوە”

964+

ئەحمەد محەمەد – چەمچەماڵ

میكائیل محەمەد خاوەنی كۆگایەكی وشكەیە لە قەزای چەمچەماڵ، ئاشكرای دەكات زیانەكانی دەگاتە ملیۆن و نیوێك دۆلار، بەڵام سوپاسی خوا و خەڵك دەكات، كە كوڕەكەیان لە مردن رزگار كردووە و لە لافاوەكە نەیانهێشتووە ئاو بیبات.

میكائیل بە 964ی راگەیاند، راستە لافاو رووداوێكی سروشتییە، بەڵام بۆ ئەوەی چەمچەماڵ هۆكاریش هەیە، ئەویش دروستكردنی خانوو و ڤێلایە لەسەر رێڕەوی ئاو و دروستكردنی پڕۆژە و هەروەها كاری تەجاوزە.

خاوەن كۆگاكە سوپاسی خەڵكی چەمچەماڵ دەكات، كە بە هاوارییەوە هاتوون و یارمەتی دەدەن بۆ رزگاركردنی ئەو كەلوپەلانەی لە كۆگاكەی ماونەتەوە و ژێرئاو كەوتوون، بۆ ئەمەش وتی، “زۆر سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەم بۆ یارمەتیدانم هاتوون و خوای گەورە پاداشتیان بداتەوە، چونكە من نازانم بە چ جۆرێك پاداشتیان بدەمەوە”.

دوێنێ لافاوێك ناحیەی شۆڕش و چەمچەماڵی گرتەوە و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و 12ی دیكەش بریندار بوون، زەرەر و زیانی زۆریش بە ماڵ و حاڵی هاوڵاتیانیش كەوت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەو...

زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەوە لافاو لێی بردم