دەزگای لووتکە
کۆمەک و هاوکاری سەرەتایی دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ و دەوروبەری
964+
فەرهاد حەسەن
دەزگای لووتکە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەمەبەستی هاوکاریکردن و بەهانەوەچوونی هاوڵاتیانی چەمچەماڵ هاوکارییەکانیان دەگەیەننە خەڵکەکەی.
قۆناغی یەکەمی هاوکارییەکان بریتییە لە خۆراک و پاککەرەوە و بەتانی و قاپ و قاچاخ و دەگەیەنرێتە ئەو خێزانانەی بەهۆی لافاوەکەی دوێنێوە زەرەرمەند بوون.
دەزگاکە دەڵێت، ئەو کارەیان بە هاوکاری نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران عێراق کردووە، کە جگە لە ناو سەنتەری قەزاکە، دەوروبەریشی دەگرێتەوە.