شەقامێک لە کاتی بارانبارین _ وێنە: 964
پێشبینییەكانی كەشناسی
شەپۆلی باران بەرەو كۆتایی دەچێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، کەشی ئەمڕۆی كوردستان بە گشتی ئاسمان هەور و هەندێ کات نیمچەهەور دەبێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکەش کردووە بەرەو کۆتایی دەچێت.
كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 10.12.2025 بڵاویكردەوە، لەگەڵ نزیكبوونەوە لە كۆتایی كاریگەریی بارانبارین، بەڵام ناجێگیریی کەش هەندێ جار چالاک دەبێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆیە ئەگەری کەمێک بارانبارین لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆکیش لەکاتی جیا جیا هەیە.
هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە، کاریگەریی شەپۆلەكە لەسەر سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتایی دێت، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەری نمە بارانە لە ناوچەی جیا جیا.
هاوكات پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەرزترینی بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:
هەولێر: 13
سلێمانی: 12
دهۆک: 14
زاخۆ: 13
کەرکوک: 15
هەڵەبجە: 12
سۆران: 9
ئاکرێ: 14
حاجی ئۆمەران: 3
ئامێدی: 8
گەرمیان: 15