موهەنەد چەک هەڵدەگرێت و واز لە ڕۆمانسیەت دەهێنێت

پەرستۆ ساڵح-لایف ستایل

ئەکتەری دیاری تورکیا کیڤانچ تاتلیتوغ ناسراو بە کەسایەتی موهەنەد، دوای چەندین دراما و فیلمی ڕۆمانسی ڕێچکەکەی دەگۆڕێت و چەک هەڵدەگرێت و دەبێتە پاڵەوانی زنجیرەیەکی مافیاگەری.

 بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا ئەم درامایە لە چیرۆکی زنجیرەیەکی بەناوبانگی ئەمریکەوە وەرگیراوە بەناوی “the sopranos” کە لە لایەن کۆمپانیای بەناوبانگی “مانگەوە” بەرهەمدەهێندرێت، کە پێشتر خاوەنی چەندین درامای بەناوبانگ بووە وەک “ئەشقی قەدەغەکراو، درامای چاڵ”

 ئەم کارە بۆ ساڵی 2023 ئامادەکاری بۆ دەکرێت و کیڤانچ تاتلیتوغ پاڵەوانی سەرەکی دەبێت، کە ڕۆڵی کەسایەتیەکی چەک هەڵگر و مافیا دەبینێت جیاواز لە هەموو کارەکانی پێشووی کە زیاتر ڕۆمانسی و چیرۆکی کۆمەڵایەتی بوون، بەڵام لە ئێستادا ڕوون نییە کێ رۆڵی خانمی سەرەکی دراماکە وەردەگرێت و دەنگۆ لەسەر خانمە ئەکتەر ئۆزگێ ئۆزپیرینجی هەیە.

 لە ئەمریکا ئەم درامایە، یەکێکە لە سەرکەوتووترین زنجیرە چیرۆکەکانی تاوانکاری و مافیاکان، لە نوسینی نوسەری بەناوبانگ دیڤید شایسە و پێکهاتبوو لە شەش وەرز و لەساڵی 2007 پەخش کرا.