بەهۆی کەشوهەوا

پەروەردەی شارەزوور سبەینێی کرد بە پشوو

964+

ئەحمەد مستەفا

پەروەردەی شارەزوور، سبەینێ چوارشەممەی کرد بە پشوو، دەڵێت، لە پێناو سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران و دوای راوێژ لەگەڵ قایمقامی شارەزوور و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارەکە دراوە.

لەو راگەیەندراوەدا کە 964 بینوویەتی پەروەردەی قەزای باسی لەوەشکردووە، دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتییان رادەگیرێت و رۆژی دواتر دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی باش رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو و جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریش بەر هاوڵاتیان گەیشت.

پێشتر، قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا وتی، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری رابردووی قەزای چەمچەماڵەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

دواتریش لە بڵاوکراوەیەکدا بۆ رای گشتی راگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە، سبەی چوارشەممە 10.12.2025 لە سەرجەم دام و دەزگا حکومیەکان و قوتابخانە و خوێندنگەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمی دەبێت لە قەزاکە.

لە پێناو بەرژوەندی گشتی و سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و منداڵان و قوتابیان و خۆێندکاران و دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لەبەر ئەو بارانە زۆرە بەرەحمەی رووی لە قەزای شارەزوور کردوە و بەپێ ی دەسەڵاتی پێدراومان بڕیارماندا سبەی رێکەوتی (١٠-١٢-٢٠٢٥) دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خۆێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان رابگیرێت و رۆژی دواتر دەوام ئاسایی دەبێتەوە ، بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموولایەک .
نـەبیــــل حمەصـــــالح عـــزیز
بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور

چەمچەماڵ سبەینێی کرد بە پشوو

چەمچەماڵ سبەینێی کرد بە پشوو