بەهۆى بارانەوە
رێگاى (چەمچەماڵ – سلێمانى) داخرا
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارى شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆى بارانبارینى زۆرو بەلێزمە، ئاستەنگێکى زۆر لە شاڕێى سەرەکى بازیان بە ئاراستەى سلێمانى و بە پێچەوانەشەوە دروستبووە و رێگاکە بەڕووى شۆفێراندا داخراوە.
هاتوچۆى سلێمانى لە راگەیەنراوەکەیدا بڵاوى کردووەتەوە،”بەھۆی باران بارینی زۆر وبەلێزمە، ئاستەنگێکی زۆر لە شاڕێی سەرەکی بازیان بە ئاراستەی سلێمانی و بەپێچەوانەوە بەتایبەت نزیک چێشتخانەی کانی شەیتان, درووست بووە”.
” بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی شۆفێران و ئۆتومبیلەکانیان داواکارین تا ئاسایبونەوەی دۆخی کەش و ھەوا ئەو شەقام و شارێیە بەکار نەھێنن، مەفرەزەکانی ھاتوچۆ لەو سنوورەدا لە ئەرکدان و وبەپێی تایبەتمەندی، ئەرکەکانیان جێ بەجێ دەکەن و ھاوکاری شۆفێران دەکەن.”، هاتوچۆى سلێمانى وا دەڵێت.
ئاشکراشى کردووە، لەسەر فەرمانی پارێزگاری سلێمانی بەشێوەیەکی کاتی بازگەی تاسڵوجە بەڕووی شۆفێراندا داخرا.
داواش دەکات، بۆ هەر حاڵەتێکى نەخوازراو دەتوانن لەرێی ژمارەی کۆنترۆڵی ھاتوچۆی سلێمانی 188 داوای ھاوکاری بکەن .