روونکردنەوە دەدرێت

رێژەى 10%ـى سزاى سەرپێچى هاتوچۆ بۆ کارمەند و ئەفسەران دەگەڕێتەوە؟

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى سۆران لە راگەیەندراوێکدا رەتى دەکاتەوە کە هیچ رێژەیەک لە سزاى سەرپێچى هاتوچۆ بۆ کارمەند و ئەفسەرانیان بگەڕێتەوە.

راگەیەنراوەکە وەڵامى بابەتێکە کە لە سۆشیال میدیاى سنوورەکەیان بڵاوکراوەتەوە و گوایە 10%ـى سزاى سەرپێچى هاتوچۆ، بۆ کارمەندان و ئەفسەرانى هاتوچۆ دەگەڕێتەوە.

هاتوچۆى سۆران جەخت دەکاتەوە، و دەڵێت،” ئەمە بابەتى ناڕاست و بێ بنەیە، هیچ رێژەیەکى ئەو سزایەى لە کاتى تۆمارکردنى سزاى هاتوچۆ لەسەر شۆفێران تۆمار دەکرێت، بۆ کارمەندان و ئەفسەران ناگەڕێتەوە.

روونیشى دەکاتەوە، هیچ بریارێک و رێنماییەکى دارایی و وەزارەتی ناوخۆ بوونی نییە بۆ ئەوە.

بڕیاردرا بە بەردەوامبوونى لێخۆشبوونى سزاى سەرپێچى هات...

بڕیاردرا بە بەردەوامبوونى لێخۆشبوونى سزاى سەرپێچى هاتوچۆ