بۆ ناوچە شاخاوییەکانە

هەوڵێک هەیە دووەم بەرمیلی نەوت له سنووری ئیدارەی سۆران دابه‌شبكرێت

964+

فەرهاد حەسەن

لە ئیدارەی سۆران هەوڵێک هەیە دووەم بەرمیلی نەوت لەمساڵدا دابەش بکرێت، ئەویش دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان یەکەمین بەرمیلیان دابەشی سەر هاوڵاتیان کرد.

هەوڵەکەی ئێستا لەلایەن هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرا کرا بە تایبەتیش بۆ ناوچەشاخاوییەکانی سنوورەکەی.

ئاماژەی بەوەکردووە لە سەر هێڵن، تا ژینگەی ناوچەکە پارێزراوبێت و خەڵک بۆ خۆ گەرمکردنەوە پەنا بۆ بڕینی دار نەبن.

دەشڵێت “چەند رێکخراوێکیش نەوت دابەش دەکەن بۆ ئەو مەبەستەش لە هەماهەنگیداین بۆ دابەشکردنی دووەم بەرمیلی نەوت لە گوندەکانی ناوچە شاخاوییەکان و لە چەند رۆژی داهاتووشدا کار لەسەر ئەو بابەتە دەکەین”.

زیاتر لە 107 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە

زیاتر لە 107 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە