"10 ساڵە ئەمە حاڵمانە"
ئاو رێگای چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لە هەولێر داپۆشیوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەهۆی بارانبارینی زۆر ئاو لە چەند شوێنێکی هەولێر کۆبووەتەوە و لەسەر رێگای هەولێر – کۆیەش، ئاو چووەتە سەر رێگای سەرەكی چوون بۆ چوار پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و شەقامەکەی داپۆشیوە.
بەقسەی شۆفێری تەكسییەك كە دانیشتووی پڕۆژەی ئۆزاڵ سیتییە، 10 ساڵە ئەمە حاڵیانە و لەگەڵ باران بارینێکی کەم ئاو لەو شوێنە کۆدەبێتەوە و کێشەی هاتوچۆیان بۆ دروست دەبێت.
دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیەش بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری